Content-Length: 165254 | pFad | https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%81%D8%A7%D8%A8%DB%8C%DB%86_%DA%A9%DB%95%D9%86%DB%95%DA%A4%D8%A7%D8%B1%DB%86

فابیۆ کەنەڤارۆ - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فابیۆ کەنەڤارۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فابیۆ کەنەڤارۆ
Fabio Cannavaro in 2011
Fabio Cannavaro لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٣ی ئەیلوولی ١٩٧٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٥١ ساڵ)
ناپۆلی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ (–٢٠١١)، association football manager لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانPaolo Cannavaro لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
وێبگەhttp://www.fabiocannavaro.it/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

فابیۆ کەنەڤارۆ (بە ئیتالی: Fabio Cannavaro؛ لەدایکبووی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٧٣) ڕاھێنەری پیشەگەری ئیتاڵی و یاریزانی ھێڵی بەرگری پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیایە، زۆربەی ژیانی پیشەگەری لە ئیتاڵیا دەستپێکرد. سەرتایی دەستپێکردنی بە یاریی تۆپی پێ لە یانەی ناپۆلی بوو پێش ئەوەی بۆ ماوەی حەوت ساڵ یاری بۆ یانەی پارما بکات و لەگەڵیدا دوو نازناو جامی ئیتاڵیایە، جامی سوپەری ئیتاڵیای ١٩٩٩ و خولی ئەورەپایی ١٩٩٩ بەدەست بھێنێت .

پاشان ڕووی کردە یانەی ئەنتەرمیلان تا ساڵی ٢٠٠٤ لەدواتر پەیوەندی بەیانەی یۆڤێنتۆس کرد تا ساڵی ٢٠٠٦، لەدواتر ڕووی کردە خولی ئیسپانییە بۆ ماوەی سێ ساڵ یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید کرد،[١]دوای سێ ساڵ گەڕایەوە بۆ خولی ئیتاڵیا بۆ یەک وەرز پەیوەندی کردەوە بە یانەی یۆڤێنتۆس ١٠–٢٠٠٩، پاشان ڕووی کردە یانەی لاوانی دووبەی لە دووبەی. لە ساڵی ٢٠١١ وازھێنانی خۆی لە یاری تۆپی پێ ڕاگەیاند. دواتر دەستی کرد بە کاری ڕاھێنەرایەتی. فابیۆ کەنەڤارۆ توانی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ بەدەست بھێنێت و جامەکە بۆجاری چوارم لە مێژووی ھەڵبژاردەکە بەرزبکەنەوە.[٢]ھەر ھەمان ساڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھانی بەدەست ھێنا.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Cannavaro 'deserves' Ballon d'Or» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2006-11-27. لە 2022-01-29 ھێنراوە.
  2. ^ «Zidane off as Italy win World Cup» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2006-07-09. لە 2022-01-29 ھێنراوە.
  3. ^ «Cannavaro wins Euro player award» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2006-11-27. لە 2022-01-29 ھێنراوە.








ApplySandwichStrip

pFad - (p)hone/(F)rame/(a)nonymizer/(d)eclutterfier!      Saves Data!


--- a PPN by Garber Painting Akron. With Image Size Reduction included!

Fetched URL: https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%81%D8%A7%D8%A8%DB%8C%DB%86_%DA%A9%DB%95%D9%86%DB%95%DA%A4%D8%A7%D8%B1%DB%86

Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy