مەنبج
مەنبج | |
---|---|
بە عەرەبی: منبج | |
ناو بە زمانی فەرمی | منبج |
وڵات | سووریا |
پایتەختی | Manbij |
دابەشکاریی کارگێڕی | Manbij Subdistrict |
ناوچەی کاتی | UTC+02:00، UTC+03:00 |
پۆتانی شوێن | ٣٦°٣٢′٠″N ٣٧°٥٧′٠″E |
دانیشتووان | ٧٨٬٢٥٥ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٤٦٥ مەتر |
مەنبج یان مابوک (بە ئینگلیزی: Manbij) شارۆچکەیەکە سەر بە پارێگای حەلەبە، کەوتووەتە ڕۆژاوای کوردستان لە کانتۆنی عەفرین، بەگوێرەی سەرژمێری ٢٠٠٤ نزیکەی ١٠٠٬٠٠٠ کەسی تێدا دەژیت.[١] کەمینەکانی کورد،[٢] شەرکەسی و چیچانین. زۆرێک لە دانیشتووانەکەی سۆفیگەری و نەقشبەندیی پەیڕەو دەکەن.
ناونانی
[دەستکاری]ناوی ئەم شارە لە تۆماری ئەسکەندەر بەزۆر شێوە کراوە، مادەکان ناویان بردوە بە (مابوک) بەواتای شاری تازە یان بووکی تازە (بووکی ئێمە) لای ئارامییەکان بە (Mnbg) ھاتووە کە بەواتای شوێنی بەھاران دێت، ئاشورییەکان ناوی (Nanpigi)یان لێناوە، دواتر یۆنانییەکان بە (Mabbogh) بانگیان کردوە، گریکییەکانیش بە (Ἱερόπολις)(شانۆی ھێڕاپۆلیس).
مێژوو
[دەستکاری]ئارامییەکان ئەم شارەیان دروست کرد و ناویان نا (Mnbg) کە بەشێک بوو لە شانشینی ئەدینی، دواتر ئاشورییەکان لە ٨٥٦ پ. ز دەستیان بەسەرداگرت و لەلایان شا (شەلمانەسر) ناوی لیتا ئاشوری لێنرا و کۆشکی پاشایەتی لێ دروست کرد.
لەدوای ئاشورییەکان مادەکان دەستیان بەسەرداگرت و ناوی (مابوک)یان لێنا، پاشان فارسەکان دەستیان بەسەر داگرت، مەکدۆنییەکان دوای جەنگێکی سەخت و درێژ توانیان دەستی بەسەردابگرن، پاشان سەلوقییەکان ھاتن و حوکمی شارەکەیان کرد بەڵام دواتر فارسەکان دووبارە وەریان گرتەوە، لە ٥٣ پ. ز بۆیەکەم جار دراو لەم شارە چاپ کرا، لەسەدەی ھەشتەمی بەر لە زایین، لەلایان شا (تیلا) شای ئارامییەکانەوە،
کەش و ھەوا
[دەستکاری]مابوک کەش و ھەوای دەریای ناوەڕاستی ھەیە، کە ھاوینی گەرم و وشکە و زستانی سارد و بەفراوییە، مابوک کەش و ھەوایەکی کیشوەری ھەیە ئەمیش بەھۆی بورانەکانی دەریای سپی ناوەڕاست، پلەی گەرما لەھاوین تا ٤٦ پلەی سەدی ھەڵدەکشێت، لە زستانیش بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ دانیشتوانی مەنبج زۆرینەیان عەرەبن،ref>«In the small city of Manbij in Syria, we could see US and Turkish troops shooting at each other if tensions continue». The Independent. ٢ی ئازاری ٢٠١٨. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Arpacık، Cihat. «Menbiç krizi Türkmen aileleri böldü». Independent. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەنبج تێدایە. |
ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |