Content-Length: 165674 | pFad | https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%D8%A7%D9%84%DB%8E%D9%86_%D8%AF%DB%8C%D9%84%DB%86%D9%86

ئالێن دیلۆن - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئالێن دیلۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالێن دیلۆن

لەدایکبوون٨ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥
مەرگ١٨ی ئابی ٢٠٢٤ (تەمەن ٨٨ ساڵ)
نەتەوەفەرەنسا، سویسرا
پیشەئەکتەر فیلم، بەرھەمھێنەر، سیناریۆنووس، گۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٤٩–٢٠١٩


ئالێن فابیان ماوریس مارسێل دیلۆن (بە فەڕەنسی: Alain Fabien Maurice Marcel Delon؛ ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥–١٨ی ئابی ٢٠٢٤) ئەکتەر و بەرھەمھێنەری فەرەنسی بووە. دیلۆن وەک پیاوێکی پێشەنگی کولتووری و سینەمایی سەدەی بیستەم دانپێدانراوە، وەک یەکێک لە ئەکتەرە پێشەنگەکانی ئەورووپی لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکان و ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەرکەوت. شێواز و ڕوخسار و ڕۆڵەکانی وای لێکرد ببێتە ئایکۆنێکی نێودەوڵەتی و بووە ھۆی بەدەستھێنانی بەناوبانگی گشتی.[١][٢]

دیلۆن لە فێستیڤاڵە بەناوبانگەکاندا خەڵاتی وەرگرتووە و زۆرجاریش بۆ تەواوی ژیانی ھونەری ڕێزی لێدەگیرا. لە ساڵی ١٩٨٥ خەڵاتی سیزاری باشترین ئەکتەری بەدەستھێنا بەھۆی ڕۆڵی لە فیلمی Notre histoire (١٩٨٤). لە ساڵی ١٩٩١ دەبێتە ئەندامی لەشکری شەرەفی فەرەنسا. لە چل و پێنجەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی بەرلین، خەڵاتی ورچی زێڕینی ڕێزلێنانی بەدەستھێنا. لە فێستیڤاڵی فیلمی کان ٢٠١٩ خەڵاتی ناولەپی زێڕین فەخری وەرگرت.

دیلۆن بەھۆی ڕۆڵەکانی لە فیلمەکانی وەک ژنان لاوازن (١٩٥٩)، نیوەڕۆی وەنەوشەیی (١٩٦٠)، ڕۆکۆ و براکانی (١٩٦٠)، لۆکلیس (١٩٦٢)، پلنگ (١٩٦٣)، لێ سامۆرای (١٩٦٧) ستایشی ڕەخنەگرانی بەدەستھێنا. کچەکە لەسەر ماتۆڕسکیل (١٩٦٨)، لا پیسین (١٩٦٩)، لێ سێرکل ڕوژ (١٩٧٠)، Un flic (١٩٧٢)، و مۆنسێۆ کلاین (١٩٧٦). لە ماوەی کارکردنیدا، دیلۆن لەگەڵ زۆرێک لە دەرھێنەرەکان کاریان کردووە، لەوانە لوچینۆ ڤیسکۆنتی، ژان لوک گۆدار، ژان پیێر مێلڤیل، مایکل ئەنجیلۆ ئەنتۆنیۆنی و لویس مال. دیلۆن لە ساڵی ١٩٩٩ ڕەگەزنامەی سویسری بەدەستھێناوە.[ئ]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Alain Delon assigné en justice par son fils illégitime». Le Matin. 19 September 2019. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Alain Delon et les femmes de sa vie». Vogue France. ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  3. ^ «Alain Delon: Tragic finale as film great's family is torn apart». 16 January 2024. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ «The 10 Most Beautiful Male Film Stars». The Telegraph (بە ئینگلیزی). ٢٣ی ئابی ٢٠١٣. لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ Lane، Anthony (2024-04-11). «Can a Film Star Be Too Good-Looking?». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0028-792X. لە 2024-07-07 ھێنراوە.
  6. ^ Renterghem، Marion Van (٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «Alain Delon: 'Women were all obsessed with me'». British GQ (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ «The Many Lives of Alain Delon». airmail.news (بە ئینگلیزی). لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە









ApplySandwichStrip

pFad - (p)hone/(F)rame/(a)nonymizer/(d)eclutterfier!      Saves Data!


--- a PPN by Garber Painting Akron. With Image Size Reduction included!

Fetched URL: https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A6%D8%A7%D9%84%DB%8E%D9%86_%D8%AF%DB%8C%D9%84%DB%86%D9%86

Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy