Content-Length: 93598 | pFad | https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%8C%D8%B1%D9%86%D8%B4%DB%8C%D9%86%DB%8C_%D8%A8%DB%86%D8%AA%D8%A7%D9%86

میرنشینی بۆتان - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

میرنشینی بۆتان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میرنشینی بۆتان میرنشینێکی کوردستان بوو لە لایەن میر عەبدولعەزیزەوە دامەزراوە لە ناوچەی جزیرەی بۆتان. ئەم میرنشینە کوردییە پلەیەکی بەرز و گەورەی میژووی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری کوردی بووە.

کەوتبووە رۆژاوای ھەر دوو میرنشینی بادینان و ھەکاری. ناوی میرنشینی بۆتان لە ناوی خێلی (بۆتان)ەوە ھاتووە, یەکیک لە میرە بە ناوبانگەکانی (میر بەدرخان پاشا)بووە کە لە ساڵی ١٨٢١دا بووە بە میری میرنشینی بۆتان و توانی میرنشینەکە بەرەو سە ربەخۆیی بەرێت لە ساڵی ١٨٤٢ کە ھیواو ئاواتی میر بەدرخان دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ بوو.[١]

میر بەدرخان توانی سنووری میرنشینی بۆتان گەورە و فرەوان بکات لە ناوچەی (وان)ەوە هەتا (مەهابات) و (ڕەواندز) لەلایەک و، لە(موسڵ)ەوە هاتا(ئامەد) لەلایەکی ترەوە لەژێر دەستی خۆی دابوو، پاشان میر بەدرخان پاشا توانی(شەنگال و سێرت و وێران شار و سوێرەک و ئامەد و شنۆ و ئورمیە) بکاتە بەشێک لە دەوڵەتەکەی. میر بەدر خان کەسایەتییەکی ژیر و رۆشنبیر و توانا بووە بەڵام لەبەر ھەندیک ھۆی ناوخۆیی، واتە خیانەتی ناوخۆیی لایەن ئامۆزایێکەوە بە ناوی (یەزدان شێر) بزووتنەوەکەی سەری نەگرت و لە ساڵی ١٨٤٧وە ناچار بوو خۆی بدات بە دەستی ھێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی؛ بەم خۆرە میرنشینی بۆتان کۆتایی پێھات لە ساڵی ١٨٤٧دا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ رزگار عومەر عەزیز; ئەحمەد حەمەدئەمین ئۆمەر (2023-03-29). "گرفتەکانی پڕۆگرامی خوێندنی بابەتی مێژووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەکانی ناوەندی هەولێر". گۆڤاری ئەکادیمیای کوردی (54): 191–230. doi:10.56422/ka..54.241. ISSN 2520-4106.








ApplySandwichStrip

pFad - (p)hone/(F)rame/(a)nonymizer/(d)eclutterfier!      Saves Data!


--- a PPN by Garber Painting Akron. With Image Size Reduction included!

Fetched URL: https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%85%DB%8C%D8%B1%D9%86%D8%B4%DB%8C%D9%86%DB%8C_%D8%A8%DB%86%D8%AA%D8%A7%D9%86

Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy