Content-Length: 147659 | pFad | https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%DB%8C%DB%95

کایە - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کایە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کایەی پەت کێشان لە ئاڵمانیا

کایە، یاری، گەمە یانیش وازی کارێکە کە ھەندێک ڕێسا و شێوەی ھەیە و بۆ مەبەستی سەرەکیی خۆشی و ڕابواردن ئەنجام دەدرێت.[١][٢][٣]

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

وشەی کایە لە ڕەگی ھیندوئەورووپاییی «*kā-»وە دێ کە بە مانای خواستن و ویستن و پێ شادبوونە. لە پاڵەویدا «kādag» بووە کە ھەر بە مانای گاڵتە و گەمەیە. لە وشەی کوردیی «کاو»، بە مانای مراد و ئارەزوو، نزیکە. حەمدی دەڵێ:

ئەحواڵی ئەم زەمانە لە کایەی مناڵ ئەچێدنیایەکی چ پووچە لە زەرفی بەتاڵ ئەچێ

لە بەیتە کوردییەکانیشدا ھاتووە وەک:

مەمکێکم نارنجە و ئێکم ھەنارەلە پاش ئەحمەدی شەنگ کەس نابێ پێیان بکا کایە

وشەی گەمە لە ڕواڵەتدا زۆر لە وشەی ئینگلیزیی «game» دەچێ. ئەگەر لەوەوە ھاتبێ، دیار نییە چۆن ھاتووەتە ناو کوردی. ھەندێ دەڵێن یاری لە «یار + ی» بە مانای یارمەتی و پشتگیری دێ و، ھەندێکیش دەڵێن لە وشەی تورکیی «yarış» بە مانای کێبەرکێ دێ، ھاتووە. پیرەمێرد دەڵێ:[٤]

دەمێک بوو چاوەڕێی بەفرێکی وابووم، مژدە بێ! باریسەرم بەفرە کەچی هێشتا شەڕەتۆپەڵمە بۆ یاری!

ھەروەھا وازی ھەمان وشەی فارسیی «بازی» کە لە چاوگی «باختن» دروست بووە و، بە مانای کایەکردنە ھاتووە.[٥][٦]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ http://www.merriam-webster.com/dictionary/game ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://dictionary.reference.com/browse/game ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://oxforddictionaries.com/us/definition/american_english/game ١٠ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "کوردی ڕەوان". books.vejin.net. Retrieved 2024-09-23.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی.
  6. ^ MacKenzie, D. N. (1971). A concise Pahlavi dictionary.








ApplySandwichStrip

pFad - (p)hone/(F)rame/(a)nonymizer/(d)eclutterfier!      Saves Data!


--- a PPN by Garber Painting Akron. With Image Size Reduction included!

Fetched URL: https://ckb.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%DB%8C%DB%95

Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy