دەروازە:وەرزش
وەرزش چییە؟تۆپی پێی ئەمریکی • تۆپی پێ • وەرزش • تۆپی پێی ئوسترالی • بەدمینتۆن • بەیسبۆڵ • تۆپی سەبەتە • تۆپی پێی کەنەدی • وەرزشە کەنەدییەکان • شەتڕەنج • تۆپی پێی کۆلێج • کریکێت • وەرزشی دووچەرخە • شمشێربازی • خلیسکێنەی سەر سەھۆڵ • ڕاوەماسی • فۆرمولا یەک • گۆڵف • جیمناستیک • یاری سەر بەفر • ئەسپسواری • ھونەرە جەنگییەکان • ماتۆڕسواری • یارییەکانی ئۆڵمپیک • پارئۆڵمپیک • ڕەگبی • یەکێتیی ڕەگبی • کەشتیوانی • سنوکەر • مەلەوانی • تێنس یارییە ئاوییەکان وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازیەک کە بەکۆمەڵ دەکرێت یان جووت یان تاک . ھەندێک وەرزش دەکەنە پیشەی خۆیان و ھەندێک بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و ھەندێکیش بۆ کات بەسەربردن دەیکەن. بە سەدەھا وەرزش لە جیھاندا ھەن کە ھەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس بەشدارییان تێدا دەکەن بە شێوەی ھەڵبژاردە و کۆمەڵ یان پێشبڕکێ. لە بەناوبانگترین ئەو یاریانە بریتین لە تۆپی پێ، تۆپی باسکە، مەلەوانی، کاراتێ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و ھۆکی و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵ و پاسکیل سواری و ئەسپ سواری و بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی ھتد... وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندان جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت. وەرزشەکان ھەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە. وە ھەروەھا ڕێ خۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە سەرکەوێت بۆ بردنەوەی خەڵات. ھەنووکە ٤٬٤٣٨ وتار لە دەروازەی وەرزشدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوفیفا یەکێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفا، رێکخراوێکە بۆ بەڕێوەبردنی چالاکییەکانی بواری تۆپی پێ لەجیھان دامەزراوە، بارەگای سەرەکی ئەم رێکخراوە لەشاری زیورخی وڵاتی سویسرایە و لەئێستا دا جیانی ئینڤانتینۆ سەرۆکایەتی دەکات و ژمارەی ئەندامەکانی فیفا ٢٠٨ ئەندامە. فیفا ئەرکی سەرپەرشتیکردن و چاودێریی کردنی پاڵەوانێتی و خولە نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێیە، لەوانەش مۆندیال کە لەساڵی ١٩٣٠یەوە ٤ ساڵ جارێک بەبەشداریی چەندین تیپی جیھان بەڕێوەدەچێت، ئەم رێکخراوە لەساڵی ١٩٠٤دا و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی بەلجیکا، دانیمارک، فەرەنسا، ھۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید و سویسرا لەشاری پاریس دامەزرێنرا و یەکەمین سەرۆکیشی ڕۆبێرت گویرین بوو، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو یارییە بەشێوەیەکی فراوان بڵاو بوویەوە و ھەوادارێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد. یەکەم پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ کە ئەم رێکخراوە سەرپەرشتی کرد لە ساڵی ١٩٠٦دا بوو. پاشان لەساڵی ١٩٠٩دا ئەفریقای باشوور، ساڵی ١٩١٢ ئەرژەنتین، ساڵی ١٩١٣ ئەمریکا بوونە ئەندام لەو رێکخراوەدا بەمەش فیفا بێجگە لە وڵاتانی ئەورووپا وڵاتانی کیشوەری ئەمریکاشی گرتەوە. بەشداریی کردنی زۆربەی یاریزانەکان لە جەنگی یەکەمی جیھانی و سنووردار بوونی کەرەستەکانی گەشتی یاریزانەکان، فیفای تووشی قەیران کرد، دوای کۆتاییھاتنی جەنگ، ھیرشمان کارل-ی ئەڵمانی بووە سەرۆکی فیفا و رێکخراوەکەی لەو قەیرانە رزگار کرد، لەو سەردەمە بەریتانیا وەک ماڵی فیفا نەیاری خۆی بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لەگەڵ دوژمنەکانی لەجەنگی یەکەمی جیھانی راگەیاند و ئەندامێتیی خۆی لەفیفا ھەڵوەشاندەوە، لەو کاتەوە فیفا لەلایەن مۆزەخانەی نێودەوڵەتی تۆپی پێ لەبەریتانیا سەرپەرشتی دەکرا و یاساکانی تۆپی پێ تەنیا لەلایەن فیفاوە پەسەند نەدەکرا، بەڵکو لەلایەن ئەنجومەنێکی تری نێودەوڵەتی تۆپی پێ بەناوی IFABەوە یاساکان دادەرێژراو پەسەند دەکرا، ئەو ئەنجومەنە لە٨ ئەندام پێکھاتبوو، فیفا لەناو ئەو ئەنجومەنەدا ٤ ئەندامی ھەبوو، ٤ ئەندامەکەی دیکە سەر بەئەنجومەنەکانی بەریتانیا و سکۆتلەندا و وێڵز و ئیرلەندی باکوور بوون، ئەنجامدانی ھەر گۆڕانکارییەک لەیاساکانی تۆپی پێ، پێویستی بەرەزامەندی ٦ ئەندامی ئەو ئەنجومەنە ھەبوو. وێنەی ھەڵبژێردراوژیاننامەی ھەڵبژێردراوکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤیێرا ٥ی شوبات ١٩٨٥ لە شاری (مادەیرا) لە وڵاتی پورتوگال لە خێزانێکی ھەژار کە باوکی باخەوان بووە و دایکیشی چێشتی بۆ ماڵان لێناوە لەدایک بووە، ئەو ئێستا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەکات کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی لشبۆنەی پرتووگالی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیسی کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەکەی دەکات. و لە ئێستادا ئاڕمی کاپتنی ھەڵبژاردەکەی لە دەست گرتووە، ئەو یەکێکە لە بەنرخترین یاریزانانی جیھان. ئەو کاتەی لەیانەی مانچستەر یونایتدی ئنگلیزیچی ڕووی کردە یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بەبڕی ٨٠ میلیۆن پاوندی ستەرلینگی £ کە دەکاتە نزیکەی ٩٤ میلیۆن یۆڕۆ € یان ١٣٢ میلیۆن دۆلار لەساڵی ٢٠٠٨ ئەو کاتەی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاری دەکرد بوو بە باشترین یاریزانی جیھان. ڕۆناڵدۆ لە گەرەکی سان ئەنتۆنیۆ لە شاری فونچال سەر بە پارێزگای مادەیرا لە دایک بووە. ھەروەھا دوو خوشکیشی ھەیە بە ناوەکانی (ڕۆیاڕ و لییانا) ئەو بچوکتری مندال بووە لە ناو خێزانەکەیدا. ڕۆناڵدۆ لەسەر ناوی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆنالد ڕیگان کە باوکی ڕۆناڵدۆ زۆر پێی سەرسام بوو ناو نراوە.لە تەمەنی منداڵیدا، جارێکیان سەری مامۆستاکەی بە کورسی شکاند وتەی ھەڵبژێردراو«خودا گەورەترینە، منیش گەورەترین بۆکسۆر» پۆلەکانبابەتەکان
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکان
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |