خاڵی بنەڕەت (ماتماتیک)
خاڵی بنەڕەت [١] (بە ئینگلیزی: Origin) لە بۆشاییی ئیقلیدسیدا، بەو خاڵە دەوترێت کە بە O ھێما دەکرێت و ئەو شوێنەیە کە تەوەرەکانی سیستمی پۆتان لەوێدا یەکتر دەبڕن.[٢] خاڵی بنەڕەت ھەر یەک لە تەوەرەکان دووبەش دەکات، بەشێکی ئەرێنی و ئەوەی تریان نەرێنییە.[٣]
پۆوتان
[دەستکاری]بۆ بەدەستھێنانی شوێنی خاڵەکانی تر لە دووریی نێوان جێکەوتی خاڵەکان لەسەر تەوەری ئیکس و ئیگرێگ ھەتا خاڵی بنەڕەت کەلک وەردەگیرێت و پێی دەوترێ پۆوتانی خاڵەکە. پۆوتانی خاڵی بنەڕەت ھەمیشە سفرە، بۆ نموونە لە بۆشاییی دوو ڕەھەندیدا بەم شێوە (٠٬٠) دیاری دەکرێت و لە سێ ڕەھەندیدا بریتییە لە (٠٬٠٬٠). خاڵی بنەڕەت لە ڕووتەختی ئاوێتەدا ئەو شوێنەیە کە تەوەرەی ڕاستەقینە و خەیاڵی لەوێدا یەکتر دەبڕن.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
- ^ Madsen، David A. (2001)، Engineering Drawing and Design، Delmar drafting series، Thompson Learning، p. 120، ISBN 9780766816343.
- ^ Pontrjagin، Lev S. (1984)، Learning higher mathematics، Springer series in Soviet mathematics، Springer-Verlag، p. 73، ISBN 9783540123514.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مبدأ (ریاضیات)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٣٠ ئابی ٢٠١٨.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |