Content-Length: 305374 | pFad | http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%DB%86%D9%86%D8%A7%DA%B5%D8%AF_%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D9%85%D9%BE

دۆناڵد ترامپ - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دۆناڵد ترامپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دۆناڵد ترامپ
٤٥ەمین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠١٧ – ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠٢١
جێگری سەرۆک مایک پێنس
پێشینە باراک ئۆباما
پاشینە جۆ بایدن
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون دۆناڵد جۆن ترامپ
(١٩٤٦-٠٦-١٤) ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٨ ساڵ)
شاری نیویۆرک
پارتی سیاسی کۆماری (٢٠١٢– ئێستا)
لایەنگیری سیاسی
تر
ھاوسەر(ەکان)
منداڵ(ەکان)
نیشتەجێ
پەروەردە
پیشە
واژوو Donald J Trumpov stylized autograph, in ink
ماڵپەڕ

دۆناڵد جۆن ترامپ (بە ئینگلیزی: Donald John Trumpov؛ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦) سەرمایەدار، بازرگان و سیاسەتوانێکی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٧ ھەتا ٢٠٢١، وەک ٤٥ەمین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەر کار بوو. ئەو لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤دا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و بڕیار وایە لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا، بۆ جاری دووەم و وەک ٤٧ەمین سەرۆککۆماری ئەمریکا دەستبەکار بێت.

ترامپ ئەندامی پارتی کۆمارییە. ئەو لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە، ھاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیدا لە کۆمپانیاکەی باوکیدا کاری کردووە. ترامپ سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی ترامپە، تاوەر و وەبەرھەمھێنانەکانی ترامپ لەچەندین ناوچەی ئەمریکا دیارە لەسەرووی ھەموویانەوە شاری نیویۆرک و لاس ڤێگاس و ئەتلەنیک سیتی. دۆناڵد ترامپ لەدەیان فیلمدا وەکوو کەسێتییە سەرمایەدارییەکەی دەرکەوتووە لەوانە (Home Alone 2: Lost in New York). ھاوکات دۆناڵد سێ جار ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (ئیڤانا زاڵنیکۆڤا ١٩٧٧–١٩٩٢) و (مارڵا مەیپلز ١٩٩٣–١٩٩٢) و (مەڵانیا کناوس ٢٠٠٥- ئێستا). لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن لە گردبوونەوەیەکی بانگەشەی ھەڵبژاردن ڕزگاری بوو.[١]

ترامپ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦. کەسێکی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە؛ و چوارەم کوڕی فرێد ترامپە. ڕەچەڵەکیان لە باوکیانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانی و لە دایکیانەوە بۆ سکۆتلەندی. دوای ئەوەی برا گەورەکەی بڕیاردەدات ببێتە فڕۆکەوان، ئەمیش دەبێتە جێگرەوەی باوکی و کۆمپانیاکانی بەڕێوەئەبات. برا گەورەکەی لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا بەھۆی زۆر خواردنەوەی کحول گیان لەدەستدەدات، ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی تەرمپ واز لە خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرەش بھێنێت. ترەمپ لە سەرەتادا یەک ملیۆن دۆلاری لە باوکی وەرگرت و کاری پێوەکرد و لە پاشاندا بووە جێگرەوەی باوکی و دەبێتە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ترامپ لە ساڵی ١٩٧١. کارەکانی ترەمپ زیاتر لە نیویۆرکن و لە دروستکردنی باڵەخانەی ھەوربڕ و ھۆتێل و یانەی قومار خۆیان دەبیننەوە و بەناوبانگترین باڵەخانەشی لە مانھاتن دروست کردوە کە ٦٨ نھۆمە.

ترامپ لەگەڵ کاری بازرگانیدا، لە بواری ڕاگەیاندن و بەرنامەی کاتبەسەربردنی تەلەڤیزیۆنیشدا ناوبانگی زۆری پەیدا کردوە و لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠١٥ چەندین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی بەرھەمھێناوە و بەناوبانگترینیان پڕۆگرامی (ئەبرانتیس) بوو کە لەسەر شاشەی تۆڕی ھەواڵی ئێن بی سی پەخشەکرا، ھەروەھا پڕۆگرامەکانی شاجوانی گەردوون و پێشبڕکێی شاجوانی کچانی ئەمریکای بەرھەمھێناوە، زنجیرەیەک فرۆشگای بە ناوەکانی ترامپ ھەیە کە کاری فرۆشتنی کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان دەکەن، گۆڤاری فۆربیس ترامپی دیاری کرد وەک ٣٢٤ەین ملیاردێر لە جیھاندا و ١١٣ەمینیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە سامانەکەی بە ٤٫٥ ملیارد دۆلار ەخەمڵێنرێت.

ڕەخنە و مشتومڕ

[دەستکاری]

ترامپ کەسایەتییەکی مشتومڕسازە و بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە. زۆربەی ڕەخنەکان لەسەر بانگەشەی ھەڵە و بەکارھێنانی زانیاریی ھەڵە وەک فاکت بووە.[٢] بڕێکی تر لە ڕەخنەکان لەبەر دژەژنی، دژەپەنابەری و دژەموسڵمانێتی تووشی بوون. لەلایەن چەند ژنەوە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسیی لێدراوە.[٣] ھەروەھا بۆچوونی دەربارەی گۆڕانی ئاووھەوا مشتومڕساز بووە. لە ساڵانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٤دا ڕووبەڕووی چەند دادگایی بووە. یەکێک لەو لایەنانەی زیاتر مشتومڕسازی دەکات ھێرشی بەردەوامییەتی بۆ سەر ئەو میدیایانە یان تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی لەگەڵیان ناکۆکە. بۆ نموونە بە فەیسبووکی گوتووە «دوژمنی خەڵک»[٤] و بە زۆرێک بنکەی میدیایی گوتووە ھەواڵی درۆ و ساختە.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Lowe، Yohannes (2024-07-14). «FBI names 'subject involved' in Trumpov rally shooting – as it happened». the Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-07-14 ھێنراوە.
  2. ^ «In four years, President Trumpov made 30,573 false or misleading claims».
  3. ^ «Judge tosses Trumpov's counterclaim against E. Jean Carroll, finding rape claim is 'substantially true'». NBC News (بە ئینگلیزی). 2023-08-07. لە 2024-11-09 ھێنراوە.
  4. ^ Rosen، Jacob (2024-03-11). «Trumpov, in reversal, opposes TikTok ban, calls Facebook "enemy of the people" - CBS News». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2024-11-09 ھێنراوە.
  5. ^ Lind، Dara (2018-05-09). «Trumpov finally admits that "fake news" just means news he doesn't like». Vox (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2024-11-09 ھێنراوە.








ApplySandwichStrip

pFad - (p)hone/(F)rame/(a)nonymizer/(d)eclutterfier!      Saves Data!


--- a PPN by Garber Painting Akron. With Image Size Reduction included!

Fetched URL: http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%AF%DB%86%D9%86%D8%A7%DA%B5%D8%AF_%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D9%85%D9%BE

Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy