بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئارووناوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شاباد
شاباد
شار
شاباد is located in ئێران
شاباد
شاباد
پۆتانەکان: 34°06′34″N 46°31′39″E / 34.10944°N 46.52750°E / 34.10944; 46.52750پۆتانەکان: 34°06′34″N 46°31′39″E / 34.10944°N 46.52750°E / 34.10944; 46.52750
وڵاتداڕێژە:ئێران
پارێزگاکرمانشاە
شارستانشاباد
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٦)
 • سەرجەم٩٠،٥٥٩

ئارووناوا یان ھارووناوا یان شاباد (بە کەڵھوڕی: شاباد، بە فارسی: اسلام‌آباد غرب، ھەروەھا: ئیسلاماوا، ئیسلاماباد، شاباد) شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ڕۆژاوای پارێزگای کرماشان ھەڵکەوتووە و ناوەندی شارستانی شاباد. شاباد دووەمین گەورەشاری پارێزگای کرماشانە دوای شاری کرماشان.[١] ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠١٦دا ٩٠،٥٥٩ کەس بووە و بە زمانی کوردی و شێوەزاری کەڵھوڕی قسە دەکەن.

ناوی سەرەکی ئەم شارە بەبنەڕەت ئارووناوا یان ھارووناوا (بە کەڵھوڕی: ئارۊناوا) بووە بەڵام لە ساڵی ١٩٣٥دا (١٣١٤ی ھەتاوی) لە لایەن حکوومەتەوە ناوی شاەآباد یان شابادی لێ نرا و دواتر لە ١٩٧٩دا ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران ناوی ئیسلامابادی ڕۆژاوایان لێ نا.[٢] ئەمڕۆکە ڕیشسپی و گەورەپیاوان ھەر بە شاباد ناوی لێ دەبەن. لە درێژەی مێژوودا لەلایەن حکوومەتەکانەوە ناوی زۆری لێ نراوە بەڵام خەڵکی خودی شارەکە زۆرجار ئەم ناوانەیان ڕەد کردۆتەوە. ناوی ئیسلامابادی غەرب بەدەستی محەممەد یەزدی لەم شارە نرا.[٣]

زۆربەی جەماوەری شاری ئارووناوا بە شێوەزاری کەڵھوڕی لە زمانی کوردی دەئاخێوێنێت. بەڵام ھەندێک لە خەڵکی شارەکە بە شێوەزارەکانی کوردیی سنجاوی، کوردیی زەنگنەیی گورانی و ھەروەھا کوردیی لەکی دەئاخێوێنن.

ئایین

[دەستکاری]

زۆربەی جەماوەی شاری ئارووناوا لە کوردە شیعەکان پێک ھاتووە. بەڵام جەماوەرێکی بەرچاویش لە کوردانی یارسان لە ئارووناوادا دەژێن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ آیت محمدی، سیری در تاریخ کردھا،انتشارات پرس
  2. ^ کتاب سبز (بانک اطلاعات استان کرمانشاە)، سید ضیاء الدین خرمشاھی، کانون تبلیغاتی دالاھو، دی ۱۳۷۵، صفحۀ ۱۶۵
  3. ^ «اسلام‌آبد غرب». ویکیپیدیای فارسی. لە 14ی ئایاری 2018 ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy