بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاوێنەی ڕەش (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاوێنەی ڕەش
Black Mirror
چەشننھێنی
خەیاڵی زانستی
دانەرچارلی بروکەر
نووسەرچارلی بروکەر
وڵاتی بەرھەمھێنەرشانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
بەرھەمھێنان
ماوەی پەخش٤١ - ٨٩ خوولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرنێتفلیکس
پەخش
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ – ئێستا

ئاوێنەی ڕەش (بە ئینگلیزی: Black Mirorr) زنجیرە ئەنتۆلۆژیایەکە لە چەشنی خەیاڵی زانستییدا و لەلایەن چارلی بروکەرەوە بەرھەم ھێنراوە. جگە لە کاری نووسین، بروکەر یەکێکە لە بەرھەمھێنەرانی جێبەجێکاری ئەم بەرھەمە لەگەڵ ئانابێل جۆنز. ھەر ئەڵقەیەکی زنجیرەکە چیرۆک و ڕۆڵی جیاوازی ھەیە. ئاوێنەی ڕەش تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی تەکنۆلۆژیا بە مرۆڤ و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیان.[١][٢] زۆربەی ئەڵقەکانی زنجیرەکە لە کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن ڕوودەدەن و لایەنی تاریکی پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ تەکنەلۆژیادا دەگێڕێتەوە. دوو وەرزی یەکەمی زنجیرەکە کە ھەریەکەیان ٣ ئەڵقەی ھەیە، لەلایەن کەناڵی ٤ی بەریتانی لە نێوان مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١١ تا شوباتی ٢٠١٣ بەرھەم ھێنراوە و پەخش کراوە. لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥ کۆمپانیای نێتفلیکس مافی زنجیرەکەی کڕی و وەرزی سێیەم و چوارەم کە ھەریەکەیان ٦ ئەڵقەیان ھەیە، لەلایەن ئەم کۆمپانیایە بەرھەمھێنرا و پەخشکرا.[٣][٤] زنجیرەیەک باسی سەردەمی ئەمڕۆمان دەکات، کاتێک تەکنەلۆجیا دەگاتە لووتکە و ئەو کارە خراپانەشی کە لەپشت تەکنەلۆجیاوە ئەنجام دەدرێن. ئاوێنەی ڕەش لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە پێداچوونەوەی زۆر ئەرێنی وەرگرت و بەھۆی نووسین و دیزاینی چیرۆکەکەیەوە ستایشی زۆری لێکرا. وەرزی پێنجەمی زنجیرەکە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ پەخشکرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «'Black Mirror' Renewed For Season 5 By Netflix». Deadline. ٥ی ئازاری ٢٠١٨. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ «'Black Mirror Refreshed for a Fifth Season on Netflix'». Paste Maagzine. ٥ی ئازاری ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ Birnbaum، Debra (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «'Black Mirror' Lوs at Netflix». Variety. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ Brooker، Charlie (٢ی ئابی ٢٠١٦). «Two seasons of six». Twitter. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy