بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆریگامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوو قوڵینگی ئۆریگامی
پێچانەوەی قوڵینگێکی ئۆریگامی

ئۆریگامی (折り紙، لە ori کە بە مانای "پێچانەوە"، و kami کە بە مانای "کاغەز"(بەھۆی ڕێنداکوو kami گۆڕدراوە بۆ gami)) دێت پێکھاتووە. ھونەری پێچانەوەی کاغەزە، کە بە زۆری بە کلتووری ژاپۆن بەستراوەتەوە. لە بەکارھێنانی نوێدا، وشەی "origami" وەک چەمکێک بۆ ھەموو کردارەکانی پێچانەوە، بەبێ گوێدان بە کلتوورە بنەڕەتییەکەیان بەکارھاتووە. ئامانجەکە ئەوەیە پەڕەیەکی چوارگۆشەی تەخت لە کاغەز بە ڕێگاکانی داتاشین و پێچانەوە بگۆڕدرێت بۆ پەیکەرۆکەیەکی تەواوکراو. بەگشتی پیشەکارە ئۆریگامییە نوێیەکان بێھیوان لە بەکارھێنانی بڕینەکان، کەتیرەکان، یان دیاریکردنەکانی سەر کاغەزەکە. بەزۆری پێچەرەکانی ئۆریگامی وشە ژاپۆنییەکە (کاریگامی) بەکاردەھێنن تا ئاماژە بە نەخشەکان بکات کە بڕینەکان بەکاردەھێنن، ھەرچەندە بڕین پتر تایبەتمەندیی کاردەستییە کاغەزییە چینییەکانە.[١][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]

ژمارەیەکی بچووک لە پێچانەوە بنەڕەتییەکانی ئۆریگامی دەتواندرێت بە ڕێگا جۆراوجۆرەکان تێکەڵبکرێن تا نەخشە ئاڵۆزەکان دروست بکرێن. ناسراوترین نموونەی ئۆریگامی قوڵینگی کاغەزە ژاپۆنییەکەیە. بە گشتی، ئەم نەخشانە بە پەڕەیەکی چوارگۆشە لە کاغەز دەست پێ دەکات ئەوەی کە دەشێت تەنیشتەکانی ڕەنگی جیاواز، چاپی جیاواز، یان شێوەی جیاواز بێت. شێوازی کۆنی ئۆریگامیی ژاپۆنی، لەوەتەی سەردەمی ئیدۆ (١٦٠٣–١٨٦٧) ڕاھێنانی لەسەرکراوە، بەزۆری دەربارەی ئەم نەریتانە کەمتر پتەوە، ھەندێ جار بە بڕینی کاغەزەکە یان بەکارھێنانی شێوە ناچوارگۆشەیییەکان دەستی پێ دەکرێت. ھەروەھا بنەماکانی ئۆریگامی لە ئەستوونەکان، پاکەتەکان و جێبەجێکردنەکانی تری ئەندازیاری بەکارھاتوون.[٢]

پێشانگا

[دەستکاری]

ئەم وێنانە نموونەی چەشنی جۆراوجۆر لە ئۆریگامی پیشان دەدەن.

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ UNESCO - Intangible Heritage Section. «UNESCO Culture Sector - Intangible Heritage - 2003 Convention:».
  2. ^ Merali، Zeeya (١٧ی حوزەیرانی ٢٠١١)، «'Origami Engineer' Flexes to Create Stronger, More Agile Materials»، Science، ٣٣٢ (٦٠٣٦): ١٣٧٦–١٣٧٧، doi:١٠.١١٢٦/science.٣٣٢.٦٠٣٦.١٣٧٦، PMID ٢١٦٨٠٨٢٤، لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە، لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە {{citation}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی).

سەرچاوەکان

[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy