بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جوگرافیای مرۆیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بڵاوبوونەوە و چڕی دانیشتووانی جیھان

بەگشتی، جوگرافیای مرۆیی ھەموو لایەنەکانی دیسیپلینی گەورەتری جوگرافیا جگە لە ئەوانەی ڕاستەوخۆ بە جوگرافیای سروشتی و لایەنە تەکنیکییەکانی وەک کارتۆگرافی پەیوەندیان ھەیە، لەخۆ دەگرێ. لە زۆربەی وڵاتان، جوگرافیا بە دوو بەشی سەرەکی دابەش کراوە: سروشتیی و مرۆڤی. ئەم دابەش بوونە لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدە و ساڵانی یەکەمی سەدەی بیستەم ڕووی داوە. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمەیە کە دابەش بوونی ئەم ڕێژەیە زوو ڕووی دا؛ پاش ئەوەی ھەندێک لە ڕێبەران و پێشەنگانی جوگرافیا لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەم بەو باوەڕەی گەیشتبوون، ئەم دیسیپلینە واتە جوگرافیا دەتوانێ شوێنێک بۆ خۆی لە زانکۆکان بکاتەوە ئەگەر لە ناوەڕۆکی زانستیی بوونی واتە توێژینەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سروشت و چاند (کولتور)، داکۆکی بکرێ. ئەمڕۆکە ئەم پێگە ھزرییەیە دەگەڕێتەوە بۆ کارلێکی مرۆڤ-ژینگە.

پێکھاتەی جوگرافیای مرۆیی

[دەستکاری]

جوگرافیای مرۆیی مەیدانێکی زۆر بەربڵاوە و بریتییە لە مەودایەکی جیاواز و جۆراوجۆر لە ژێربەش و دیسیپلینەکان. ئەم ژێربەشانەی جوگرافیا بریتین لە: جوگرافیای کشتوکاڵ، جوگرافیای ئاکاری، جوگرافیای چاندی، جوگرافیای ئابووری، جوگرافیای ھەڵبژاردن، جوگرافیای مێژوویی، جوگرافیای پیشەسازی، جوگرافیای سیاسی، جوگرافیای دانیشتووان، جوگرافیای گوند، جوگرافیای شار، جوگرافیای کۆمەڵایەتی و جوگرافیای گواستنەوە. لە نێو ھەمووی ئەم ژێربەشانە، سێ ڕوانگە بۆ توێژینەوە باوە و دەبیندرێن: (١). شیکردنەوەی فەزایی(Spatial Analysis)، (٢). پەیوەندی نێوان شوێنەکان؛ و (٣). سنەتێزی ھەرێمی (ناوچەیی- Regional) بە بیچم و فۆڕمی جۆراوجۆر.

پرسی جوگرافیای مرۆیی

[دەستکاری]

بەشێوەیەکی بنچینەیی، جوگرافیناسانی مرۆڤی، پرسیارگەلی، "لەکوێ" و "بۆچی" سەبارەت بە چالاکییە مرۆڤییەکان دەپرسن. بۆ وێنە، ناوەندە سەرەکییەکانی پیشەسازی فڕۆکە لە کوێن و بۆچی لەوێ ھەڵکەوتوون؟، لە چ وڵاتانێکەوە ئەفریقی ئەمریکییەکان بۆ باشووری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا کۆچیان کردووە و بۆچی؟، ھەروەھا جوگرافیناسانی مرۆڤی ڕەنگە لە شێوازی جیھانی چڕی دانیشتووان، بکۆڵنەوە. چاوخشاندنێک بەسەر نەخشەی دانیشتووانی جیھان، سێ کۆگا و چڕبوونەوەی سەرەکی دانیشتووان لە جیھان دەنوێنێ: ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، باشووری ئاسیا، و ئەورووپای کەناری تا دەگاتە ڕۆژھەڵات بۆ زنجیرەچیاکانی ئورال(Ural Mountains). ئەم سێ ناوەندەی دانیشتووان، نزیکەی نیوێک لە خەڵکی جیھان لەخۆ دەگرن. جوگرافیناسی مرۆڤی دەبێ بپرسێ ئەم چڕبوونەوە بۆچی ڕووی داوە و ئاکامی ئەمە چ دەبێ.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • Pitzl, Gerald R. (2004), Encyclopedia of Human Geography, Greenwood Press; USA.
pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy