بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حەوت کانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەوت کانی
سەیرانگای حەوت کانی

حەوت کانی ناوی سەیرانگایەکی شاری نەغەدەیە لە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ٣ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای شاری نەغەدە و لە بەشی ڕۆژهەڵاتی چیای سوڵتان یەعقووب هەڵکەوتووە.

ئەم کانییە لەتەنیشت کانیاوێکی کێوییە کە ئاو لە حەوت شوێنەوە لەڕێگای بەشی باکووریی شاخەکە دەڕژێت و کانییەکی جوان دروست دەکات. دەوترێت لە ڕابردوودا تامی ئاوی هەریەکێک لەم حەوت دانە کانییە جیاواز بووە لە کانییەکەی تر و خوێ و ماددەی کانزاییی تایبەتیان هەبووە. [١]

لە خوارەوەی بەشی باکووریی شاخەکەدا حەوزێک بە شێوەی گۆزە چا کراوە و ئاوی ئەم کانیاوانە لەم حەوزەدا کۆ دەبێتەوە. لەم حەوزەدا ماسیی جۆراوجۆریش هەیە کە خەڵکی شارەکە لەنێو حەوزەکەیان هاویشتووە. لە دەوروبەری گۆمەکەدا، لاشەقام، گیا و گوڵی جۆراوجۆری لێیە و داری چنار یەکێک لە جۆرەکانی داری ئەم پارکەیە.

تایبەتمەندییەکان

[دەستکاری]
حەوت کانی
وێنەیەکی حەوت کانی لە شاری نەغەدە

تایبەتمەندییەکانی ئەم سەیرانگایە بریتین لە: ئاوی خواردنەوە، شاری کایە، حەوت دانە کانیاو، گۆمی ئاو، شوێنی سەوزایی، خزمەتگوزاری، دامەزراوەی پزیشکی، تەندروستی و وەرزشی، وچانگە (شوێنی پشوودان)، خواردنگە و چێشتخانە و شوێنی ڕاگرتنی ماشێن. [٢]

هەروەها لە ڕۆژانی بەفراویی زستاندا خەڵک بۆ خۆشی و سەیران و خلیسکێن لەسەر بەفر دێنە شاخی حەوت کانی. [٣]

حەوت کانی
شوێنی پیاسە لە حەوت کانی

سەرچاوەکان

[دەستکاری]


pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy