بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خۆشبژیوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خۆشبژیوی بارودۆخ یا ھەلومەرجی ساز و تەیار بوونی پێداویستییەکانی ژیان و زیندوومانەوەیە.[١] زاراوەکە لە پلەی یەکەمدا لە بواری سیاسەتدا بەکار ئەچێ و ھەروا کە لە پێناسەکەیدا ھاتووە زۆر لە نزیکەوە بەستراوە بە تێگەیشتەی پێداویستییەوە. بۆ ئەوەی خۆشبژیویی تاکێک یا کۆمەڵێک زیاتر بێتەوە ئەبێ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان بۆ ئەو تاکە یا بۆ ئەو کۆمەڵە ئاسانتر بکرێتەوە. لێرەدا مەبەست لە پێداویستی تەنیا پێداویستییەکانی زیندوومانەوە نییە، بەڵکوو داگری ئەوانەشە کە بۆ ژیانێکی ماقووڵانە و لەبار لە نێو کۆمەڵگادا زەروورن. واتە نە تەنیا کەمترین ڕادەی داھات بۆ دابینکردنی خواردەمەنی و خۆپۆشتەکردن، بەڵکوو ھەروەھا ماڵ و پەروەردە و چارەسەریی پزیشکی و ھەلی کاریش. لە درێژەی سەدەی بیستەم و بەتایبەت لە وڵاتانی پێشکەوتوودا، بەرەبەرە ڕۆڵی دەوڵەت لە دابینی خۆشبژیویدا زۆرتر بۆتەوە (دەوڵەتی خۆشبژیوی ببینە).[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ لە فەرھەنگی زانستگای کوردستاندا بۆ خۆشبژیو نووسراوە «پڕوپۆشتە، کۆک، ساز و تەیار». ھەروەھا لە فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردیی عەلی نانەوازادەدا بۆ بژیو نووسراوە «ئەوەندە داھات و خواردەمەنییەک کە مرۆڤ یا گیاندار بۆ زیندوومانەوە و ژیان پێویستی پێیەتی». بە دانانی ئەمانە لە پاڵ یەک مانای وشەی خۆشبژیوی ڕوون ئەبێتەوە.
  2. ^ «Welfare, Sociology Of Welfare». www.encyclopedia.com.
pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy