بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەدیچن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە بیرکاریدا، سەدیچن یان ڕێژەی سەدی ڕێگەیەکە بۆ نیشاندانی ژمارەیەک وەکوو کەرتێک لە ١٠٠. نیشانەی سەدیچن ئەمەیە: "%". بۆ نموونە، %٤٥ (دەخوێنرێتەوە: ٤٥ لە ١٠٠، لە سەدا ٤٥) یەکسانە لەگەڵ ١٠٠ / ٤٥، یان ٠،٤٥.

سەدیچنەکان بۆ نیشاندانی گەورەیی یان بچووکیی بڕێک بەگوێرەی (بەرامبەر بە) بڕێکی تر کەڵکیان لێوەردەگیردرێ. زۆرتر وایە کە بڕی یەکەم نوێنەری بەشێک لە، یان گۆڕانێک لە، بڕی دووھەمە، کە دەبێ لە سیفر گەورەتر بێ. بۆ نموونە، زیادبوونێکی ٠،١٥ دۆلاری لە باییی شتێکی ٢،٥٠ دۆلاریدا زیادبوونێکە لەلایەن کەرتی ٠،٠٦ ەوە (٢،٥٠ / ٠،١٥ = ٠،٠٦). کە ئەگەر وەکوو ڕێژەی سەدی نیشان بدرێ، ئەوا دەبێتە زیادبوونێکی %٦ (لە سەدا شەش).

ئەگەرچی سەدیچنەکان زیاتر بۆ نیشاندانی ژمارەکانی نێوان سیفر و یەک بەکاردەچن، بەڵام ھەر چەشنە ھاوڕێژەیییەکی بێڕەھەند بۆی ھەیە وەکوو سەدیچنێک نیشان بدرێ. بۆ نموونە، %١١١ دەکاتە ١،١١ و %٠،٣٥- دەکاتە ٠،٠٠٣٥-.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy