بۆ ناوەڕۆک بازبدە

عەبدولباست عەبدوسسەمەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولباست عبدوسەمەد

لەدایکبوون١٩٢٧
مەرگ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨
ھۆکاری مەرگنەخۆشی شەکرە
پیشەقورئانخوێن
ئایینئیسلام

عەبدولباست محەممەد عەبدوسسەمەد (بە عەرەبی: عبد الباسط عبد الصمد) قورئانخوێنێکی میسری بوو، کە یەکێکە لە ھەرە قورئانخوێنە دەنگ خۆشەکان، لە ساڵی ١٩٢٧ لە شاری ئەرمەنتی پارێزگای قینا لە میسر لەدایکبووە. باوکی بە ڕەچەڵەک کورد و دایکیشی میسری بووە.[١][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە]

لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە توانی لەبەرکردنی زۆر بووە و باش قورئانی خوێندوەتەوە، ھەر بۆیە پێش گەیشتنە تەمەنی ١٠ ساڵی ھەموو قورئان لەبەر دەکات و لەبەر ئەوەی باوکی لە زانایانی ئایینی شاری قینا بوو گرنگییەکی تایبەتی پێدا بەھۆی ئەو باش خوێندنەوە و دەنگ خۆشییەی کە ھەیبوو. ئەوەبوو ناردییە پەیمانگای ئایینی لە شاری ئەرمەنت لەوێ جۆرەکانی خوێندنەوە و زانستەکانی قورئان فێر بوو، و جێگای سەرنج و گرنگی پێدانی مامۆستاکەی زانای ئەزھەری محەممەد سەلیم حەمادە کە لەگەڵ خۆی دا دەیبردە ئاھەنگ و بۆنە ئایینییەکان ھەر بۆیە عەبدولباست بووە کەسێکی بەناوبانگ لەکاتێکدا تەمەنی لە ١٥ ساڵ تێپەڕی نەدەکرد تاوای لێھات بە تەنھا بانگ دەکرا بۆ بۆنە و ئاھەنگەکان.

کارکردن لە ڕادیۆ و بۆنەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥١ دا شێخ الضباع داوای لێکرد کە ببێتە قورئان خوێن لە ڕادیۆ، بەڵام عەبدولباست لە سەرەتا ئەمەی ڕەت کردەوە م. الضباع ئەندامی لیژنەی ھەڵسەنگاندنی دەنگ و تاقیکردنەوەی قورئان خوێنان بوو لە ڕادیۆ، بەڵام دواتر ڕازی بوو. مامۆستا عەبدولباست لە تەمەنی لاویدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە، و لە ساڵی ١٩٥٢ دا لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی شاری ئەرمەنتی بەجێ ھێشتووە چووەتە قاھیرە و لەوێ نیشتەجێ بووە. دوای دەست بەکار بوون لە ڕادیۆی قاھیرە تا ساڵی ١٩٨١ لە مزگەوتی ئیمام شافعی دامەزرا. پاشان گوازرایەوە بۆ مزگەوتی ئیمام حسێن و زۆرێک لە ئاھەنگە قورئانییەکانی زیندوو دەکردەوە لە مزگەوتەکانی قاھیرە و (سیدە زەینەب و سەبتان ئەبو عەلی) و مزگەوتی الرفاعی. ساڵی ١٩٥٢ چووە بۆ فەڕەنسا بۆ زیندوو کردنەوەی شەوانی ڕەمەزان لە مەرکەزی ئیسلامی. شا محەممەدی پێنجەم پاشای مەغریب کە ھاوڕێیەتی و پەیوەندییەکی توند و تۆڵی ھەبوو لەگەڵ عەبدولباست داوای لێکرد کە لە مەغریب نیشتەجێ ببێت بەڵام ئەم ڕەتی کردووەتەوە وتویەتی کە ناتوانم وڵات و ھاووڵاتیانی خۆم بە جێ بھێڵم.

ئەو کەسانەی کاریان تێکردووە

[دەستکاری]

مامۆستاعەبدولباست دوو کەس کاریان تێکردووە:

  • مامۆستا محەممەد ڕەفعەت.
  • مامۆستا مستەفا ئیبراھیم قورئان خوێنی کۆشکی شاھانە.

مامۆستا بە درێژایی ژیانی گیرۆدەی نەخۆشی لاوازی جگەر بووە بەڵام ئەمە مەترسی بۆ ژیانی دروست نەکردبوو. لە (٣٠ی تشرینی دووەم) لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

گەشتی جیھانی

[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥١ سەردانی سعودیەی کرد بۆ ئەنجامدانی حەج و دوای چەند سەردانێکی لە دوایەک لەسەر داوای وەزارەتی ڕاگەیاندنی سعودیە خەتمی قورئانی تۆمار کرد. سەردانەکانی بۆ وڵاتە عەرەبییەکانی وەک (سووریا و لوبنان و جەزائیر و کووەیت) ھەندێکی لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ زیندوو ڕاگرتنی مانگی ڕەمەزان ھەندێکی لە ڕێگەی بانگھێشتی تایبەتییەوە بووە. لەسەر بانگھێشتنی مەرکەزی ئیسلامی لە جوھانسبێرگ دوو جار سەردانی باشووری ئەفریقای کردووە و زیاتر لە ٢ مانگ لەوێ ماوەتەوە؛ و ھەروەھا سەردانی (پاکستان و ئەندەنووسیا و بورما و مالیزیا و بریتوریا و ئوگاندا و سینیگال و نێجیریا)ی کردووە بۆ بەشداریکردن لە کردنەوەی ھەندێک لە کۆنگرە ئایینییەکان. وێرای سەردانە زۆرەکانی بۆ ئەمریکا. یەکەم سەردانی لە ساڵی ١٩٦٧ لەسەر داوای مەرکەزی ئیسلامی لە واشینتۆن کە تێیدا زیاتر لە ١٤ ویلایەتی ئەمریکی کرد. ھەروەک سەردانی ھەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی کردووە وەک: فەڕەنسا و ئیسپانیا و بەریتانیا.[٢]

خەڵاتی ڕێزلێنان[٣][٤]

[دەستکاری]
  • بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن وەزارەتی ڕاگەیاندنی میسر لە ساڵی ١٩٣٨.
  • مەدالیا لەلایەن سەرۆک وەزیرانی سووریا - ساڵی ١٩٥٩.
  • مەدالیا لەلایەن سەرۆک کۆماری مالیزیا - ساڵی ١٩٦٥.
  • مەدالیای شایستە لەلایەن سەرۆکی سینیگال - ساڵی ١٩٧٥.
  • مەدالیای ئاڵتوونی لە پاکستان - ساڵی ١٩٨٠.
  • مەدالیای زانایان لەلایەن سەرۆکی پاکستان زیائولحەق - ساڵی ١٩٨٤.
  • مەدالیای شایستە لەلایەن سەرۆکی میسر حوسنی موبارەک - ساڵی ١٩٨٧.

ئەو تۆمارکراوە قورئانیانەی کە تۆماری کردوون بۆ ڕادیۆ عەرەبییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ http://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=12&q=2010102315014110208
  2. ^ http://ar.wikipedia.org/wiki
  3. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  4. ^ http://ar.wikipedia.org/wiki/

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

ماڵپەڕی ڕەسمی عەبدولباست


pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy