لویز فلیچر
لویز فلیچر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Louise Fletcher | |
لەدایکبوون | ٢٢ی تەممووزی ١٩٣٤ بێرمینگھام، ئالاباما، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ Montdurausse، فەڕەنسا | (٨٨ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Estelle Louise Fletcher |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر |
بواری کار | نواندن |
پەروەردە | University of North Carolina at Chapel Hill، Ramsay High School |
Doctoral student | Natasha Mortimer |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٨ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، BAFTA Award for Best Actress in a Leading Role، Mary Pickford Award |
لویز فلیچر (بە ئینگلیزی: Louise Fletcher؛ لە دایکبووی ٢٢ی تەممووزی ١٩٣٤) خانمەکتەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی.[١]
لویز لە ساڵی ١٩٧٣، بۆیەکەمینجار لە فیلمی کۆبوونەوەی بازەکان دەرکەوت (A Gathering of Eagles)، دوای ئەم فیلمە لە ساڵی ١٩٧٤ دزی وەک ئێمە (Thieves Like Us) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧٥، لە فیلمی (One Flew Over the Cuckoo's Nest),[٢][٣] بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە ناوبانگی زۆری پەیداکرد بەوەی بووە براوەی کۆمەڵێک خەڵات لەوانە، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین خانمەکتەر بە ڕۆڵی دراما، ھەروەھا خەڵاتی خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی بۆ باشترین خانمەکتەر بەڕۆڵی سەرەکی. ئەو بووە سێیەم خانمەکتەری ھۆڵیوود لەپاڵ ھەریەکە لە ئۆدری ھەپبێرن و لیزا مینێلی کە بتوانێت ئەم سێ خەڵاتە بەدەست بھێنێت. کۆتا دەرکەوتنی لویز لە فیلمەکان، لە ساڵی ٢٠١٣ بوو لە فیلمی پیاوێکی نایاب (A Perfect Man) بوو.
لویز لە ساڵی ١٩٦٠، ھاوسەرگیری لەگەڵ بەرھەمھێنەر جێری بیک ئەنجامدا، دواتر لە ساڵی ١٩٧٧ جیابوونەوە.[٤] بەیەکەوە دوو کوڕیانن بوو بەناوەکانی جۆن و ئەندرێو.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Louise Fletcher | Biography & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «40 years after making Oscars history, Birmingham's Louise Fletcher reflects on 'Cuckoo's Nest'». Alabama NewsCenter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٨ی شوباتی ٢٠١٦. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Birmingham's Louise Fletcher reflects on Oscar win for 'Cuckoo's Nest' 36 years ago (with video)». al (بە ئینگلیزی). ٢٦ی شوباتی ٢٠١٢. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Weinraub، Bernard (٢٧ی ئازاری ١٩٩٥). «Oscar's Glory is Fleeting. Ask One Who Knows». The New York Times. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Jerry Bick: Literary agent, producer». Variety. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لویز فلیچر تێدایە. |
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- زیندووان
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- لەدایکبووانی ١٩٣٤
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- مردووانی ٢٠٢٢
- دوور لە وڵاتانی ئەمریکی لە فەڕەنسا
- براوەکانی خەڵاتی بافتای باشترین خانمەکتەر
- ئەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ڕۆژاوایی (چەشن)