بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماتوۆرڵد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماتوۆرڵد
Logo of MathWorld
چەشنی وێبگە
ئینسایکلۆپیدیا
بەردەستە بەئینگلیزی
خاوەنوۆلفرێم ڕیسرچ
دروستکراو لەلایەنئێریک ویستیەن و بەشداربووانی تر
وێبگەmathworld.wolfram.com
بازرگانیبەڵێ
خستنەکارتشرینی دووەمی ١٩٩٩؛ ٢٤ ساڵ لەمەوپێش (لە ١٩٩٥ەوە لە شوێنێکی تر لەبەردەستە)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک
ھەموو مافەکان پارێزراوە (copyright held by contributors and non-exclusively licensed to Wolfram Research, Inc., free for personal and educational use)

ماتوۆرڵد (بە ئینگلیزی: MathWorld) ئینسایکڵۆپیدیایەکی سەرھێڵی ماتماتیکە زۆرتر لەلایەن ئێریک ویستیەنەوە نووسراوە و کۆمپانیای وۆلفرێم ڕیسرچ پشتیوانی لێ دەکات.

مێژوو

[دەستکاری]

ئێریک دابلیو ویستیەن، دروستکەری سایتەکە، خوێندکارێکی فیزیک و ئەستێرەناسی بوو. ویستیەن وا ڕاھاتبوو ئەو شتانەی سەبارەت بە ماتماتیکەوە دەیخوێندەوە بەشێوەی تێبینی لە شوێنێک بنووسێت. لە ساڵی ١٩٩٥ نووسراوەکانی بە شێوەی ئانلاین بڵاو کردەوە و ناوی لێنا گەنجینەی ماتماتیکی ئێریک کە ژمارەیەکی زۆر وتار و بابەتی ماتماتیکی لەخۆ دەگرت. وردە وردە سایتەکە وەکوو سەرچاوەیەکی بەربڵاو لە بواری ماتماتیک ناوبانگی دەرکرد، ویستیەن بەردەوام بابەتەکانی ڕاست دەکردەوە و چاکسازی تێدا دەکردن و گوێرایەڵی ڕا و بۆچوونی خوێنەرانی سایتەکە بوو. لە ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ CRC Press گرێبەستی کرد و ناوەڕۆکی سایتەکە بەشێوەی چاپکراو و CD-ROM لەژێر ناوی کورتە ئینسایکلۆپیدیای ماتماتیک، بڵاو کردەوە. لە ساڵی ١٩٩٩ ویستیەن لەگەڵ کۆمپانیای وۆلفرێم ڕیسرچ (WRI) دەستبەکار بوو و وۆلفرێم ڕیسرچ ناوی گەنجینەی ماتماتیکی گۆڕی بۆ ماتوۆرڵد.[١]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ W., Weisstein, Eric. "Wolfram MathWorld: The Web's Most Extensive Mathematics Resource". mathworld.wolfram.com.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy