ڕا
ڕا (لە «رأي» عەرەبییەوە ھاتووە) یان بۆچوون، باوەڕی کەسێک یا کەسانێکە لەبارەی شتێکەوە. پێچەوانەی فاکت کە دروستییەکەی سەلماوە، ڕا لەوانەیە دروست بێت و لەوانەشە ھەڵە بێت.
جیاوازیی لەنێوان فاکت و ڕا لەوەدایە کە فاکت شیاوی سەلماندنە، یانی بۆ وێنە کۆمەڵێک شارەزا و لێزان لەسەر دروستییەکەی ھاودەنگن. وەکوو نموونە، ئەوەی کە «ئەمریکا شەڕی ڤێتنامی کرد» فاکتێکە و، ئەوەی کە «ئەمریکا مافی نەبوو شەڕی ڤێتنام بکات» ڕایەکە. پەیوەندیی نێوان فاکت و ڕا لە پەیوەندیی نێوان زانین و باوەڕکردن دەچێ. ئەوەی ئەیزانین فاکتە، ئەوەی باوەڕمان پێیە ڕایە.[١]
بە دەربڕینی ڕایەک کە بنچینەی لەسەر فاکت و پرەنسیپەوە دانرابێت و بیەوێت شتێک بسەلمێنێت دەڵێن بەڵگەھێنانەوە.
ڕای گشتی یا ڕای ھەمووانی (public opinion) بریتییە لە کەڵەکەی باوەڕەکان و ھەڵوێستەکانی تاکەکان و ئەندامانی کۆمەڵگەیەک.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Opinion»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی ٨ی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕا تێدایە. |
- ^ Tittle، Peg. Critical thinking, an appeal to reason. لاپەڕە 59.