بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەرکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەرکی ھۆزێکی گەورەی کوردە، بەشی ھەرە زۆڕی ئەم ھۆزە لە باشوری کوردستان دەژین. ژمارەیەکی زۆڕیشیان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانن لەگەڵ چەندین بنەماڵەی گەورە لە باکووری کوردستان.

خێلەکانی ناو ھۆزەکە

[دەستکاری]

ھۆزی ھەرکی دابەش دەبن بە سەر سێ خێلی سەرەکی کەبریتین لە خێلی مەندان و سیدا و بنەجی و سەرھاتی. ھەرکییەکان بە کوردی کورمانجی دەدوێن وەک زۆڕینەی کوردەکان. ئه‌وانه‌ش بۆ چه‌ند تیره‌یه‌ك دابه‌ش ده‌بن خێڵی مه‌ندان دوو تیره‌ی لێ نه‌بێته‌وه‌ ئه‌وانیش (خدری و راست مه‌ندا) كه‌ چه‌ند تیرەو بنه‌مالیه‌كی گه‌وره‌یان لێ جیا ده‌بێته‌وه‌ وه‌ خێلی سه‌رهاتی پێنج تیره‌ی لێ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وانیش (هاجیەسوری و مژدینی و ناوی و ماله‌مه‌دی و ماله‌شین) كه‌ ئه‌وانیش دابه‌ش بوونه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین بنه‌ماله‌ی گه‌وره‌ .

شێوازی ژیانیان

[دەستکاری]

ھەرکییەکان لەکۆندا کۆچەر و شوانکارە بوون لەبناری شاخەکانی کوردستان لەو شاخ بۆ ئەو شاخ کۆچیان کردووە بە ئازادی بەڵام ئەم ژیانە ئازادەیان لێ تێک چوو دوای ڕێککەوتنامەی سیڤەر ١٩٢٠ بەھۆی دروستبوونی وڵاتی تورکیا و عێراق و سووریا و ئێران کە سنووری ئەم وڵاتانە کێشرا بوە ھۆی ڕێگری لەبەردەمیان و ناچاربوون لە یەکێک لەم وڵاتە تازە دروست بوانە نیشتەجێ ببن، لەسەرتا ھەرکییەکان دانیان بەو سنوورە دانەدەنا و لە ھاتوچۆ بەردەوام بوون بەڵام بەھۆی ھێرشی تورکەکان و ڕێگرییەکانیان کە ژمارەیەکی زۆڕیان لێ کوژرا ناچاربوون لەو گوندانە نیشتەجێ ببن کە زستانان لێی دەمانەوە، پەیدابونی ئەم سنوورانە ئاراستەی ژیانی ھەرکی و تەواوی ھۆزە کوردەکانی تری تێک دا، بەجۆرێک نەیان دەتوانی وەک باب و باپیرانیان بە ئازادی کۆچ بکەن و سنووری وڵاتەکەو شوێنی کارکردنیان بەرتەسکتر بویەوە، ھەربەم ھۆیەوە دەبینین ھەرکییەکان لە ھەرچوارپارچەی کوردستان بوونیان ھەیە و ھەریەکەیان ناسنامەیەکی جیاوازی ھەڵگرتوە، بەڵام لە بنەڕەت دا یەک ھۆز و یەک بنەماڵەن کە تاوەکو ئەمڕۆ پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتیان لەگەڵ یەک بەھێزە.

ئەمڕۆ ھەرکییەکان لە کوردستانی ئێران لە بەراندز و شەملەکان و شارى ورمێ و لە دەشتەبیڵ (شنۆ) و تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕ ، بەڵام ھەرکییەکانی کوردستانی عێراق لەنێوان قەزاى خەباتى ھەولێر ئاکرێی دهۆک و رۆژهەڵاتى موسل نیشتەجێن، ھەرکی لە تورکیا لە هەرک و بێداو و گەوەڕى شەمزینان دەژین بە بنەجی ناسراون. هەروەها لە دەورى دەریاچەی وان و و ئاگری نیشتەجێ بوینە، ھەرکییەکان بە ئازایی و جوامێری ناوبانگیان دەرکردوە بەتایبەت دوای بەزۆر نیشتەجێکردنیان کە بوونەتە مەترسی بۆ ھەموو حکوومەتەکانی عێراق و تورکیا و ئێران، ھەربەم ھۆیەوە بەردەوام لەلایەن دوژمنانی کوردەوە ھەژمارێکی تایبەت بۆ ھەرکییەکان کراوە.

گوندەکانى هەرکى لە ورمێ

[دەستکاری]

موانا، شەملەکان، ، لورزینی، کانی سپی، لێر، ئەنهەر، خانەقا، جورنی، دزگیر،دۆڵه پسان، ئورسى، نرگی، سلامی، هەفتەوا، گسیان ، هێشماوا، بەرازان، سێگرکان، سوسناوا، هەلەج، گلاز، سێکانی،حەکى، ، ئاودی ، رەشگوند، چریاوا

ئێزابێلا بێرد لەناو ھەرکییەکان

[دەستکاری]

ئێزابێلە بێرد (خاتوو بیشۆپ) پەرتوکێکی لەبارەی ھەرکییەکانەوە نوسیوە لەوکاتەی سەردانی شاری ھەکاری کردوە وەک گەریدەیەک:

دوای کێشانی سنووری ئێراق تورکیا لە ١٩٢٠ و دابەشکردنی کوردستان حکوومەتی دامەزراوی تورکیا نەیتوانی دەسەلاتی ھەبێت بەسەر ئەو سنوورەی کەتازە بۆی کێشراوە، بەمە تووشی ڕووبەرووبونەوەی ھۆزەکوردەکان ببویەوە، شانشینی بەریتانیا لێژنەیەکی دیاری کرد بۆ ھەڵسەنگەیاندنی بارودۆخەکە و دیاریکردنی کێشەکان بەمە لیژنەیەک ھات بۆ ھەکاری و ناوچەی شەمزینان بەڵام بەھۆی ڕێگری و تورەیی کوردەکان بەرامبەر تورک و ئینگلیز نەیانتوانی لە ناوچەی شەمزینان بمێننەوە، بۆیە خاتوو بیشۆب ھەرلەھەکاری مایەوە لای گوندنشینە فەلەکان ئەوانەی ناچاربوون باج بدەنە ھۆز و میرە کوردەکان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

Dlwan Faisal Harki

pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy