بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سالی ڕوونی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سالی ڕوونی
لەدایکبوون (١٩٩١-٠٢-٢٠) ٢٠ی شوباتی ١٩٩١ (تەمەن ٣٣ ساڵ)
کاسڵبار، مەیۆ، ئیرلەند
پیشە
  • نووسەر
  • سیناریۆنووس
زمانئینگلیزی
پەروەردەکۆلێژی ترینیتی دەبلین
چەشنخەیاڵکرد
کارە بەرچاوەکانوتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان (٢٠١٧)
کەسە ئاسایییەکان (٢٠١٨)
جیھانی جوان، لە کوێیت (٢٠٢١)
واژوو

سالی ڕوونی (بە ئینگلیزی: Sally Rooney؛ لەدایکبووی ٢٠ی شوباتی ١٩٩١) نووسەر و سیناریۆنووسێکی ئیرلەندییە. سێ ڕۆمانی بڵاو کردووەتەوە: وتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان (٢٠١٧)، کەسە ئاسایییەکان (٢٠١٨)، و جیھانی جوان، لە کوێیت (٢٠٢١).

کارەکانی سالی پەسنی ڕەخنەگرانە و سەرکەوتنی بازرگانییان بە دەست ھێناوە. تایم لە ٢٠٢٢دا، بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسانی جیھان ناوی بردووە.[١]

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

[دەستکاری]

سالی ڕوونی لە ٢٠ی شوباتی ١٩٩١، لە کاسڵبار، مەیۆ لە دایک بووە،[٢] ھەر لەوێ گەورە بووە و ھێشتا لەوێ دەژی.[٣] باوکی، کیران ڕوونی، لە Telecom Éireannدا کاری دەکرد. و دایکی، ماری فارێل، ناوەندێکی ھونەری بە ڕێوە دەبرد.[٣][٤][٥] سالی یەک برا و  یەک خوشکی ھەیە.[٣] لە کۆلێژی ترینیتی دەبیلندا، بەشی ئینگلیزی خوێندووە.

بیبلیۆگرافی

[دەستکاری]

ڕۆمانەکان

  • وتووێژەکان لەگەڵ ھاوڕێیان. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. ٢٠١٧. ژپنک ٩٧٨٠٥٧١٣٣٣١٢٧.
  • کەسە ئاسایییەکان. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. ٢٠١٨. ژپنک ٩٧٨٠٥٧١٣٣٤٦٤٣.
  • جیھانی جوان، لە کوێیت. لەندەن: فەیبەر ئاند فەیبەر. ٢٠٢١. ژپنک ٩٧٨٠٥٧١٣٦٥٤٢٥.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Sally Rooney: The 100 Most Influential People of 2022». Time (بە ئینگلیزی). ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ Armitstead، Claire (٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Sally Rooney: 'I don't respond to authority very well'». The Observer (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٠٢٩-٧٧١٢. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی)
  3. ^ ئ ا ب Cocozza، Paula (٢٤ی ئایاری ٢٠١٧). «'I have an aversion to failure': Sally Rooney feels the buzz of her debut novel». The Guardian. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ Brockes، Emma (٢٨ی ئابی ٢٠٢١). «Sally Rooney on the hell of fame: 'It doesn't seem to work in any real way for anyone'». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی)
  5. ^ Collins، Lauren (٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Sally Rooney Gets in Your Head». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٢٨-٧٩٢X. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy