بۆ ناوەڕۆک بازبدە

A

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پیتی A لەگەڵ شێوەی کێشانەوەی

A (وەکوو ئەی دەخوێنرێتەوە) یەکەم پیتی ئەلفوبێی ستانداردی لاتینی و ھەروەھا ئەلفوبێی لاتینیی کوردییە کە ڕێنووسی فەرمی ھەردوو شێوەزاری کورمانجی و زازاکییە و پیتێکی دەنگدار (بزوێن)ە. ئەم پیتە ھاوتای پیتی (ا) (بزوێنی درێژ)ی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی (سۆرانی)یە. نموونە: (سیروان: SÎRWAN). ئەگەر لە سەرەتای وشەدا بێت ئەوا دەبێتە ھاوتای دوو پیتی ڕێنووسی سۆرانی کە بریتین لە (ئ) (ھەمزە) و (ا) (بزوێنی درێژ) کە بە ئا دەخوێندرێتەوە، نموونە: (ئاکۆ : AKO).

جۆرەکانی

[دەستکاری]
  1. بە شێوەی پیتی گەورە (گردەک) A
  2. بە شێوەی پیتی بچووک (ھوورەک) a

بەکارھێنانەکانی

[دەستکاری]
  1. بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ نووسین بەکاردێت.
  2. لە پزیشکیشدا بۆ ئاماژەکردن بە جۆری خوێن بەکاردێت نموونە: (A+ و A- و AB+ و AB-)

قۆناغەکانی دروستبوونی

[دەستکاری]

پیتی A مێژوویەکی کۆنی ھەیە و لە چەندین قۆناغدا تێپەڕییوە تا ئەم شێوازەی ئێستای وەرگرتووە:

ھیرۆگلیفی میسری کە وەکو سەری مانگایە، ٣٠٠٠ پ.ز.
سامی کۆن کە شێوەکەی وەک سەری مانگایە، ١٥٠٠ پ.ز.
A بە شێوەی فینیقی، ١٠٠٠ پ.ز
A بە شێوەی یۆنانی کە ناویان لێنا ئەلفا، ٦٠٠ پ.ز.
A بە شێوەی ڕۆمی، ١١٤

سەرچاوەکان

[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy