سولەیمان
سولەیمان (یان سلێمان) کوڕی داوودە کە بە ڕای موسڵمانان و جووەکان خوا نیعمەتی پێغەمبەرایەتی و پاشایەتی پێ بەخشیبوون.[١] لە پاش مردنی داوود، پێغەمبەر سولەیمان بوو بە جێگری لە پێغەمبەرایەتی و پاشایەتیدا، سولەیمان زمانی باڵندە و مێرووی زانیوە و لێیانتێگەیشتووە.[٢][٣] سولەیمان لە قودس بەنزیکەیی ١٠٠٠ ساڵ پێش زایین لەدایکبووە، پادشای مەملەکەتی ئیسرائیل بووە. چل ساڵ حوکمی کردوە شانشینەکەی لە ڕوباری فوڕاتەوە بۆ ڕوباری دۆڵی میسڕ درێژببوەوە سەردەمی ئەو سەردەمی ئاشتی و خۆشی و هەرزانی بوە ئەو ماڵی خوای لە شاری ئۆرشەلیم دروست کردوە
ناوی سولەیمان
[دەستکاری]ناوی سولەیمان لە بنەڕەتدا عیبرییە، کە بە "شۆلۆمۆ" (Šəlomo)یان "سلومو" دەخوێنرێتەوە،[٤] بە (لاتینی: Solomon). عەرەبەکان بە (سلیمان) دەینوسن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «ژیاننامەی سولەیمان». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ قورئان - سوورەتی النمل ئایەتی ١٦
- ^ قورئان - سوورەتی النمل ئایەتی ١٨
- ^ Catholic Encyclopedia
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سولەیمان تێدایە. |