بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بامەڕنێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بامەڕنێ
במרני
بە عەرەبی: بامرنی
بە ئینگلیزی: Bamarne
Map
شارەدێی بامەڕنێ
بامەڕنێ is located in ھەرێمی کوردستان
بامەڕنێ
بامەڕنێ
بامەڕنێ is located in عێراق
بامەڕنێ
بامەڕنێ
جێگە لە عێراقدا
بامەڕنێ is located in ئاسیا
بامەڕنێ
بامەڕنێ
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 37°07′18″N 43°16′15″E / 37.12163°N 43.2709°E / 37.12163; 43.2709پۆتانەکان: 37°07′18″N 43°16′15″E / 37.12163°N 43.2709°E / 37.12163; 43.2709
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاقەزای ئامێدی
ناحیەناحیەی بامەڕنێ
بوون بە شارەدێ٢٠٠٠
دەسەڵات
 • بەڕێوەبەری ناحیەمیران عەبدولڕەحمان
ڕووبەر
 • سەرجەم١٫١٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٤٥ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٢٨٠ مەتر (٤٬٢٠٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٧٢٧[٢]\١،٩٥٧[٣]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(بادینانی) و سریانی
 • ئایینئیسلام(سوننە) و مەسیحییەت(کاسۆلیکی کلدانی)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٤]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

بامەڕنێ یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. بامەڕنێ ناوەندی ناحیەی بامەڕنێیە. دەکەوێتە ناوچەی مێژوویی بەرواری ژێری. دەکەوێتە دۆڵی سەپنا لە قەزای ئامێدی.[٥][٦][٧][٨][٩]

شارەدێی بامەڕنێ لە شارۆچکەی ئامێدی (٢٨)کم و (٥١)کم لە شاری دھۆک دوورە.[١٠] گوندەکە دەکەوێتە ناو ناوجەرگەی چیای مەتین و پەیڕەوێکی بەھێزی تەریقەتی نەقشبەندی دەکەن.[١١]

بەناوبانگە بە چاندنی سێو، ترێ، ھەنجیر، بەھێ، و بەرھەمھێنانی ھەنگوین کەشوھەوای ھاوینەی فێنکی ھەیە و زستانەکانی زۆر ساردە، بەو پێیەی ڕێگای بە بەفر دەگیرێت.

  • بامرنی وشەیەکی ئارامییە کە ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ ئەسڵی، بە واتای (بەیت مەردانی) یان (بەیت ھەردنی) دێت. واتا ماڵی بەخشندەکان.
  • ئەم ناوە دەگەڕێننەوە بۆ ئەم گوندەی (بامرنی) وەک (دۆبەردان)، وە کە شێخ ئەبو زەکەریا دەڵێت: لەم گوندەدا ئاشێک ھەیە کە کار لەسەر ئاوی کانیاوەکانی گوندەکە دەکات.[١٢]

جوگرافیا

[دەستکاری]

شارەدێی بامەڕنێ ھاوسنوورە لەگەڵ؛

بە دارستانی دار بەڕوو و درەختی مازوو دەورە دراوە لە ڕۆژھەڵاتیدا شاخێکی تۆکمە لە ئاستی دەریاوە بەرزی دەگاتە ٢٥٠٠ مەتر لە باشوورەوە فڕۆکەخانەی بامەرنی لەلایەن ئینگلیزەکانەوە دروستکراوە و لە ئێستادا لەلایەن سوپای تورکیاوە کۆنترۆڵکراوە.[١٤]

لە ڕووی کەشوھەواشەوە لە وەرزی ھاویندا شارێکی فێنک و ساردە، لە ھاوینیشدا پلەی گەرما لە ٣٠ پلە تێناپەڕێت، لە وەرزی زستانیشدا زۆر ساردە.

مێژوو

[دەستکاری]
  • بامەڕنێ بۆ یەکەمجار سەدەی ١٠دا وەک گوندێکی مەسیحی ئاشووری بە ناوی (بێت موردانی) لە ژیانی (ڕەبان جۆزێف بوسنایا) کە دانیشتووانەکەی پابەند بوون بە کەنیسەی ڕۆژھەڵاتەوە. ھەروەھا پێشتر کۆمەڵگەیەکی جولەکە لە بامەڕنێ نیشتەجێ بوون.[١٥][١٦]
  • بامەڕنێ سەردەمانێک شوێنی شێخە سۆفییە دیارەکانی نەقشبەندی بووە، دیارترینیان (شێخ غیاثەدین نەقشەبەندی) بوو. ئەوان بە تەقوا و خۆنەویستی ناسراو بوون و شوێنکەوتوویان لە سەرتاسەری عێراق و تورکیا و ئێران و بە گشتی لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەبوو، کە لە مانگی ئابی ١٩١٩دا ماڵ و تەکییەکەی لەلایەن ئینگلیزەکانەوە وێران کرا، بەڵام دواتر ڕێگەی پێدرا بگەڕێتەوە. لەم سەردەمەدا شەش حەوت ماڵی جولەکە ھەبوون. ھەرچەندە گوندێکی بچووک بوو، بەڵام بامەڕنێ ناوەندێک بوو بۆ ناوچەی بادینان و تەکیەکەی لەلایەن زۆرێک لە شوێنکەوتووانییەوە سەردانی دەکرا.[١٧]
  • بە بڕیاری ژمارە (١١٩٧) لە بەرواری ٠٢/١٩/٢٠٠٠ لەسەر داوای پارێزگاری دھۆک بۆ حکوومەتی عێراق گۆڕدرا بۆ ناحیە.
  • لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، (میران عەبدولڕەحمان) کرایە بەڕێوبەری ناحیەی بامەڕنێ، بەمەش دەبێتە یەکەم ژن کە بەڕێوبەری ناحیەیە لە پارێزگای دھۆک.[١٨]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  2. ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
  3. ^ https://reliefweb.int/attachments/24664eaa-e358-30cd-8c7f-4b3d6ff269eb/KRSO_IOM_UNFPA_Demographic_Survey_Kurdistan_Region_of_Iraq.pdf
  4. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  6. ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  7. ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  8. ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  9. ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  10. ^ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
  11. ^ فرنسیس, بشیر یوسف. موسوعة المدن والمواقع فی العراق - الجزء الأول (in Arabic). Vol. 1. E-Kutub. p. 119.
  12. ^ https://web.archive.org/web/20160818111807/http://www.gilgamish.org/printarticle.php?id=5079
  13. ^ https://www.openstreetmap.org/way/844213486
  14. ^ https://web.archive.org/web/20150402152439/http://sotkurdistan.net/index.php?option=com_k2&view=item&id=25200:%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%8A%D8%B4-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%8A-%D9%8A%D8%AD%D8%AA%D9%84-%D9%82%D8%B1%D9%8A%D8%A9-%D8%B3%D9%8A%D9%84%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%A7%D8%A8%D8%B9%D8%A9-%D9%84%D9%82%D8%B6%D8%A7%D8%A1-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%85%D8%A7%D8%AF%D9%8A%D8%A9-%D8%AF%D8%A7%D8%AE%D9%84-%D8%A3%D9%82%D9%84%D9%8A%D9%85-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86&Itemid=273
  15. ^ Wilmshurst, David (2000). The Ecclesiastical Organisation of the Church of the East, 1318–1913. Peeters Publishers.
  16. ^ http://archive.diarna.org/site/detail/public/82/
  17. ^ Zaken, Mordechai (2007). Jewish Subjects and Their Tribal Chieftains in Kurdistan: A Study in Survival. Brill.
  18. ^ https://www.rudaw.net/english/kurdistan/031220201
  19. ^ https://web.archive.org/web/20150402152439/http://sotkurdistan.net/index.php?option=com_k2&view=item&id=25200:%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%8A%D8%B4-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%8A-%D9%8A%D8%AD%D8%AA%D9%84-%D9%82%D8%B1%D9%8A%D8%A9-%D8%B3%D9%8A%D9%84%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%A7%D8%A8%D8%B9%D8%A9-%D9%84%D9%82%D8%B6%D8%A7%D8%A1-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D9%85%D8%A7%D8%AF%D9%8A%D8%A9-%D8%AF%D8%A7%D8%AE%D9%84-%D8%A3%D9%82%D9%84%D9%8A%D9%85-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86&Itemid=273
pFad - Phonifier reborn

Pfad - The Proxy pFad of © 2024 Garber Painting. All rights reserved.

Note: This service is not intended for secure transactions such as banking, social media, email, or purchasing. Use at your own risk. We assume no liability whatsoever for broken pages.


Alternative Proxies:

Alternative Proxy

pFad Proxy

pFad v3 Proxy

pFad v4 Proxy