دێرەلووک
دێرەلووک
ܕܝܪܠܘܩܐ | |
---|---|
بە عەرەبی: دیرلوک بە ئینگلیزی: Deraluk | |
پۆتانەکان: 37°03′18″N 43°39′05″E / 37.05504°N 43.65134°Eپۆتانەکان: 37°03′18″N 43°39′05″E / 37.05504°N 43.65134°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | قەزای ئامێدی |
ناحیە | ناحیەی دێرەلووک |
بوون بە شارەدێ | ١٩٨٠ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەری ناحیە | غازی عیزەت |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٫٦٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٦٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٦٥٣ مەتر (٢٬١٤٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ١٨١[٢]\٤٤٫٤٤٨[٣] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(بادینانی) و سریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) و مەسیحییەت(کاسۆلیکی کلدانی) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٤] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
دێرەلووک یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. دێرەلووک ناوەندی ناحیەی دێرەلووکە.[٥][٦][٧][٨][٩]
شارەدێی دێرەلووک لە شارۆچکەی ئامێدی (١٨)کم و (٨٢)کم لە شاری دھۆک دوورە.[١٠] لە شارۆچکەکەدا کڵێسای (مار خنانا) و (مار جەرجیس) ھەیە.[١١]
ناو
[دەستکاری]ناوی شارۆچکەکە لە دوو وشەی "دێیرا" ("کڵێسا" بە سریانی) و "لوقا" ناوی نوسەرێکی ئینجیلە بە ناوی ("لۆقا")، (ئینجیلی لۆقا)، بەم شێوەیە ناوی کڵێساکە ناونراوە کڵێسای لۆقا(دێرالوکا یان دێرا لوقا) بە پێی کات بووەتە دێرەلووک.[١٢]
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٢٠ دا ئاشوورییەکانی خێڵی (باز) نیشتەجێ کران لە دێرەلووکدا، دوای دەرکردنیان لە ناوچەی ھەکاری لە تورکیا. دێرەلووک ناوی لێنراوە بەناوی کڵێسایەک وێرانکراوی سانت لوقا لە دەوروبەری. پێش کۆمەڵکوژیی سێمێل لە ساڵی ١٩٣٣، دێرەلووک ١٣٠ ئاشووری تێیدا نیشتەجێ بوو، کە بەشێکی زۆریان ناچاربوون لە توندوتیژییەکان ھەڵبێن و بەدرێژایی ڕووباری خابوور لە سووریا نیشتەجێ بوون.[١٣]
دێرەلووک لە ساڵی ١٩٧٨ لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کراوە بە موجەمەع(کۆمەڵگەی زۆرەملێ)، دانیشتوانی گوندە ڕاگوێزراوەکانی کورد و ئاشوورییەکانی نێروە و ڕێکانەوە بەدرێژایی سنووری عێراق-تورکیای لێ نیشتەجێکرا. لە ساڵی دواتردا (کڵێسایەکی مار خنانا) دروستکرا.[١٤]
لە ساڵانی ١٩٨٧-١٩٨٨ لە کاتی شاڵاوی ئەنفالدا جارێکی تر وەک کۆمەڵگە بەکارھێنرا. لە دێرەلووک، پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیان بەسەر بەڵگەنامەکانی تایبەت بە بەکارھێنانی چەکی بایۆلۆجی و کیمیایی گرت، کە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٨٨دا بەکاریان ھێنابوو.[١٥]
لە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١١، لەناو ئاژاوەکانی دھۆک ٢٠١١، دوکانەکانی مەی کرانە ئامانجی ئاژاوەگێڕان و چوار دووکان ئاگریان تێبەردرا و دووکانی دیکەش تاڵان کران.[١٦] لە ساڵی ٢٠١٢دا بە مەزەندەکردن ٥٢٥ ئاشووری لە دێرەلووک نیشتەجێ بوون.[١٧] ھاوکاری مرۆیی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن کۆمەڵەی فریاگوزاری ئاشوورییەوە گەیشتە ٧٢ خێزانی ئاوارە لە مووسڵ و دەشتی نەینەوا.[١٨] تا ساڵی (٢٠٢١)، (١٢٠) ئاشووری کە (٤٥) بنەماڵەیان ھەیە، کە ھەموویان لایەنگری کەنیسەی ئاشووری ڕۆژھەڵاتن، لە دێرەلووک نیشتەجێن.[١٩]
جوگرافیا
[دەستکاری]شارەدێی دێرەلووک ھاوسنوورە لەگەڵ؛
- لە باکوورەوە گوندی کەلیانک.
- لە باشوورەوە گوندی گەلەکا.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە گوندی مێرگێ.
- لە ڕۆژاواوە گوندی گوھەرز.[٢٠]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ^ https://reliefweb.int/attachments/24664eaa-e358-30cd-8c7f-4b3d6ff269eb/KRSO_IOM_UNFPA_Demographic_Survey_Kurdistan_Region_of_Iraq.pdf
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=18419&Jor=4
- ^ https://www.ishtartv.com/en/viewarticle,35503.html
- ^ Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
- ^ Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
- ^ Donabed, Sargon George (2015). Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century. Edinburgh University Press.
- ^ Hiro, Dilip (1991). The Longest War: The Iran-Iraq Military Conflict. Psychology Press.
- ^ https://ekurd.net/mismas/articles/misc2011/12/state5643.htm
- ^ https://web.archive.org/web/20201124160429/http://www.mena-rf.org/maps-downloads.html
- ^ http://www.assyrianaidiraq.org/news/1009
- ^ https://www.shlama.org/population?fbclid=IwAR0rMdQbvDzjzV0_CIWBCjOGCU4OSVLrbsltgKijiY1fqYC2H6VAoQ8hJ8M
- ^ https://www.openstreetmap.org/node/2482498582
ئەم «کوردستان» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دێرەلووک تێدایە. |