سێگردکان
سێگردکان | |
---|---|
بە عەرەبی: سیگردکان بە ئینگلیزی: Segrdkan | |
[[File:||200px]] [[File:||200px]] | |
پۆتانەکان: 35°52′36″N 44°26′35″E / 35.87663°N 44.44301°Eپۆتانەکان: 35°52′36″N 44°26′35″E / 35.87663°N 44.44301°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[١] |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | کۆیە |
ناحیە | ناحیەی سێگردکان |
بوون بە شارەدێ | ٢٠٠٥ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٠٫٦٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٢٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٥٦ مەتر (١٬١٦٨ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (١٩٧٧) | |
• سەرجەم | ١٠١٩[٢] |
سەرناوی دانیشتوو | سێگردکانی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[٣] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
سێگردکان یەکێکە شارەدێیەکانی پارێزگای ھەولێر، سەر بە قەزای کۆیە، دەکەوێتە (٧٥) کم باشووری خۆرھەڵاتی شاری ھەولێر و بەدوری (٦٠) کم لەباشووری خۆرئاوای شارۆچکەی کۆیە دەڕوانێت بەسەر زێی بچووک لە نێوان شارەدێیەکانی (تەقتەق و پردێ)دایە، و سەرەتای دروست بوونی سێگردکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی (١٧٩٠-١٨٠٠).[٤][٥][٦][٧][٨]
ناو
[دەستکاری]ناوی شارەدێی سێگردکان لەوە وە ھاتووە کە سێ گرد دەکەوێتە ناو سنووری شارەوانی شارەدێیەکە، ئەوانیش گردەکانی (خدریزندە، میرسێودین و ھەوارتاعون) بۆیە ناوی سێگردکان وەرگیراوە لەو سێ گردەوە.[٩]
سەردەمی شۆرش
[دەستکاری]ساڵانی ھەشتاکان مەڵبەندی شۆرش و لانەی پێشمەرگە بووە و ناوەندێکی ڕۆشنبیری بووە بۆ ناوچەکەو ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی سێگردکان لەساڵی ١٩٨٦نزیکەی (٢٥٠٠) کەس بووە و نزیکەی (٤٥٠) خێزانی تێدا نیشتە جێ بووە و لەساڵی (١٩٥٨)قوتابخانەی لێ کراوەتەوە و تاپۆلی سێ ی ناوەندی ھەبووە. یەکێک لە گرنگترین دەسکەوتەکانی شۆرش,ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گوندەکان بووە لەساڵانی ھەشتاکان کەتوانیویانە بەکاری ھەرەوەزی تەواوی ئاوەڕۆی ماڵەکان کۆنکرێت بکەن. لەسەردەمی ڕژێمی بەعس دووجار ڕوخێنراوە لەساڵەکانی (١٩٨٦و ١٩٨٨).
مێژوو
[دەستکاری]ساڵی (٢٠٠٥) و لەبەرواری ٢٨/٤/٢٠٠٥ بڕیاری (استحداپ) کردنی ناحیەی سێگردکان درا و لەبەرواری ١١/٩/٢٠٠٥ یەکەم بەڕێوەبەری ناحیەدەست بەکار بووە کە ئەویش مافپەروەر (عمر احمد محمد) بوو کەدەرچووی کۆلێژی یاساو ڕامیاری / بەشی یاسایە لەساڵی ١٩٩٦. لە ٩/٢/٢٠١٣ دەستی لە کار ھەڵگرت. دووەم بەڕێوە بەری ناحیە کە ئەویشیان مافپەروەر (فاتح حسێن حمدامین) لە ڕێکەوتی ١٠/٢/٢٠١٣دەست بەکاربووە تائێستا. ژمارەی گوندەکانی ئەم ناحیەیە لە (١٠) گوند پێکھاتووە کەبریتین لەگوندەکانی (ئۆمەرگومبەت / سێکانی / قەمبەر / تازەدێی گەورە / ئاوماڵ / سارتک / نێڵەگین / کانی سلێمانە / بەردەسپی و جلبەسەر) کەتەواوی گوندەکان ئاوەدانن جگە لەگوندی کانی سلێمانە چۆلە.
ھەڵکەوتەی جوگرافی
[دەستکاری]سێگردکان(٣٦٢)ملەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٥٬٥٢) بۆ وە (٣٥٬٨٧) ی باکوری گۆی زەوی وە لەنێوان ھێڵی درێژی (٤٤٬٥٢) بۆ(٤٤٬٤٤)پلەی ڕۆھەڵاتی گۆی زەوی یە. ڕووبەری زەوی و زاری سنوری سێگردکان(١٢١٠٠)دۆنمە و ڕووبەری شیاوی بۆ چاندن (٢٥٩١) دۆنمە,(٧٠٠٠)حەوت ھەزار دۆنمیپاوان و لەوەڕگایە، ڕووبەری بەراوی(٢٣٤٨)دۆنمە, ڕووبەری پشتاوی (٢٨١٦) دۆنمە.
ئابووری
[دەستکاری]سنوروی ناحیەی سێگردکان سنوورێکی کشتوکاڵییە و دەوڵەمەندە بەسەرچاوەی ئاوی زێی بچووک. ڕووبەرێکی زۆریزەوی کشتوکاڵی بەپیت و بەرەکەتی ھەیە و خەڵکەکەی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداریە، لەئێستادا ھەرچەندە گرینگی دان بەئاژەڵداری لاوازبووە بەڵام خەڵکەکەی پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسیان دەست داوەتێ ژمارەیەک پڕۆژەی باخ و بەخێوکردنی ماسی لەقۆناغەجیاوازەکانی بنیات نان دان.
لەگرنگترین پڕۆژەی خزمەت گوزاری
[دەستکاری]- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناحیە.
- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکانی (ئۆمەرگومبەت /سێکانی / قەمبەر / تازەدێ / ئاوماڵ).
- گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بۆ سەنتەری ناحیەو تەواوی گوندەکانی.
- پڕۆژەی ئاودێری لەگوندی ئاوماڵ.
- دروست کردنی ئاوەڕۆو کۆنکرێت و شۆستە.
- دروست کردنی باخچەیەک بەڕوبەری (٤) چوار دۆنم لەمەڵبەندی ناحیە.
- دروست کردنی ڕێگای سەرەکی و قیرتاوکردنی لەتەق تەقەوە بۆ سێگردکان.
- دروست کردنی یاریگای تارتان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurdistan Regional Government». KRG. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ناوەندی زانیارییە مرۆییە ھاوبەشەکان. «نەخشەی ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. «یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ IOM. «رووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان 2017» (PDF) (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵڵا غەفوور. «پێکھاتەی نەتەوەیی دانیشتوان لە باشووری کوردستان» (PDF) (بە کوردی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://segrdkan.webs.com/about ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.